ئێران كاركردنی لەگەڵ ئاژانسی نێودەڵەتی وەزەی ئەتۆمی راگرت

18 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆك كۆماری ئێـ.ـران بە رەسمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاگاداركردەوە، كە وڵاتەكەی كاركردن لەگەڵیان رادەگرێت.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵیی مێهری ئـ.ـێران، مـ.ـەسعود پـ.ـزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێـ.ـران لە نووسراوێكی فەرمیدا، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئاگاداركردووەتەوە، كە حكومەتی ئـ.ـێران لەمەودوا كار بەو یاسایە دەكات، كە پابەندی دەكات بە راگرتنی كاركردن لەگەڵ ئاژانسەكە.
باس لەوەشكراوە، ئەو یاسایەی سەرۆك كۆماری ئـ.ـێران ئاماژەی پێكردووە، لەسەر بنەمای بڕگەكانی 123 و 85ـی دەستووری ئـ.ـێران دامەزراوە، كە لە دانیشتنی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئـ.ـێران، لە رۆژی چوارشەممەی رابردوودا پەسەندكرا.
بەپێی ئەم یاسایە بێت، حكومەت پابەندە بە راگرتنی كاركردن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، تا ئەو كاتەی ئاژانسەكە، مەرجەكانی ئێـ.ـران جێبەجێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group