نەوا-
میدیای توركیا ئاشكرایكرد، لە دەریای رەشدا بە درۆن هێرش كراوەتە سەر كەشتییەكی نەوتهەڵگری توركیا و زیانی بەر كەوتووە.
باسی لەوەشكرد، درۆنێك بەر كەشتی نەوتهەڵگری “ئاڵتورا” كەوتووە كە لە ڕووسیاوە بەڕێكەوتووە و 140 هەزار تۆن نەوتی هەڵگرتبوو.
ڕوونیشیكردەوە، هێرشەكە لە دەریای ڕەش و لە دووری 15 میل لە گەرووی بۆسفۆری ئیستانبوڵ ئەنجامدراوە.
میدیای توركیا ئاماژەی بەوەشداوە، دوای ئەوەی كەشتییەكە داوای یارمەتیی بەپەلەی كرد، تیمەكانی ئاسایشی كەناراوەكان و پاسەوانی كەناراوەكان و كەشتیی فریاكەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون.
كەشتییەكە لەلایەن ستافێكی 27 كەسییەوە سەرپەرشتی دەكرێت، بەگوێرەی زانیارییەكان سەرجەمیان سەلامەتن.