درۆنێك كەوتە ناو ماڵی گوندنشینێكی سەر بە ئیدارەی سۆرانەوە

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
درۆنێك لە گوندێكی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر كەوتە خوارەوەو بەر ماڵی هاوڵاتیەكی دانیشتوی گوندەكە كەوت.  
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بە كەناڵی روداوی راگەیاندوە، درۆنەكە بەر ماڵی هاونیشتمانییەك كەوتوەو هیچ زیانێكی نەبوە، سەرچاوەی درۆنەكە نادیارەو نازانن لە كوێوە ئاڕاستە كراوە. 
جێی ئاماژەیە لە رۆژی 28/2ی رابردوەوە هەرێمی كوردستان بە زیاتر لە 850 درۆن و موشەك هێرش كراوەتە سەریی و زیاتر لە 70 درۆن و موشەكییان لەدوای ئاگربەستی نێوان ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group