چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی تەواوكردنی كابینەی وەزاری كۆدەبێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
محەمەد حەسەن ساعدی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی و توێژەری سیاسی لە لێدوانێكدا بە ڕۆژنامەی (سەباح)ی ڕاگەیاندووە، كۆبوونەوەكە تاوتوێی میكانیزمەكانی دیاریكردنی جێگرەوە بۆ ئەو وەزیرانە دەكات كە متمانەی پەرلەمانیان بەدەستنەهێناوە، لەگەڵ بەهێزكردنی لێكتێگەیشتنەكانی نێوان پێكهاتەكانی چوارچێوەكە بۆ گەرەنتی تەواوكردنی پێكهاتەی حكومەت و هەنگاونان بەرەو ڕێكارە دەستوورییەكان و جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت.
باسی لەوەشكرد، كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكە دۆخی ئابووری لە سایەی قەیرانی دارایی ئێستادا دەخاتە ڕوو، جگە لە باسكردنی پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی عێراق.
محەمەد حەسەن جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئاراستەیەك هەیە بۆ خستنەڕووی چەندین تێڕوانین بە ئامانجی باشتركردنی ژینگەی وەبەرهێنان، پشتگیریكردنی كەرتی تایبەت، و كەمكردنەوەی ڕۆتین بۆ ڕاكێشانی سەرمایە.
هاوكات ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە دۆسیەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و توندوتۆڵكردنی ڕێكارە یاساییەكان بەرامبەر تێوەگلاوان لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا لەخۆدەگرێت، بەشێوەیەك كە بەشدار بێت لە پاڵپشتیكردنی ڕێڕەوی چاكسازیی كارگێڕی و داراییدا.