نەوا-
عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لە وەرگرتنی ئۆفەری بەرتیل دەكات بۆ پەردەپۆشكردنی گەندەڵی ناو وەزارەتێك.
بەگوێرەی بڵاوكراوەیەكی رۆژانامەی شەرق ئەلئەوسەت، عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانی دیدارێكدا لەگەڵ رۆژنامەنوسان و كەسایەتییە میدیاییەكان رایگەیاندوە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوت، لە ڕێگەی نێوەندگیرێكەوە 200 ملیۆن دۆلاری پێشكەش كردوە بۆ داخستنی دۆسیەی گەندەڵی لەناو وەزارەتەكەدا.
هەروەها ئاماژە بەوەشدراوە، زۆربەی ئەو ڕۆژنامەنوسانەی بەشدارییان لە كۆبونەوەكەدا كردوە پێیان وایە زەیدی ئاماژە بە بەڕێوەبەری گشتیی پێشوی كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باكور و بریكاری وەزیری نەوت، عەدنان حەمەد حەمود كردوە، كە ئێوارەی ڕۆژی هەینی دەستگیركرا.
هاوكات، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەكی بڵاوكراوە كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەرچوە، حەمود لە سەرەتای مانگی ئایاردا لە پۆستەكەی دورخرابوەوە.