نەوا-
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی كۆبوەتەوە بە مەبەستی بۆ كەمكردنەوەی زیانە ژینگەییەكان و بڕیاریداوە لەسەر گرتنەبەری هەندێك رێوشوێن و چارەسەری خێرا، هەروەها لیژنەیەكی تایبەتمەندیشیان لەلایەنە پەیوەندیدارەكانی پارێزگای سلێمانی پێكهێناوە تا هەندێك لە چارەسەرە خێراكان بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، كێشەی تانجەرۆ كارەساتێكی ژینگەییە نەك تەنها بۆ سلێمانی بەڵكو بۆ زۆر ناوچەی دیكەی عیراق، لەڕێگەی پیسبونی ئاوی روبارەكانەوە زیانی تەندروستی بۆ دانیشتوانی زۆرێك لە ناوچەكانی دیكە هەیە، هەربۆیە پرسێكی نیشتمانییەو دەبێت حكومەتی عیراق بەشداربێت لە چارەسەركردنی ریشەیی ئەم كێشەیەدا، بۆ ئەم مەبەستەش بەمنزیكانە لەگەڵ حكومەتی عیراق گفتوگۆ دەكەن و هەوڵدەدەن بودجەی پێویستی بۆ دابین بكرێت.