یەكگرتوی ئیسلامی: پێویستە پەلە بكرێت بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان

7 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی باڵای راوێژكاری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆبوەوەو بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی تیشكی خستوەتە سەر بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی، هەروەها ئاماژەی بەدەستپێشخەری و هەنگاوەكانی كردوە بۆ رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردی و كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەتەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا، ئەنجومەنی باڵای راوێژكاری یەكگرتو بە پێویستی زانیوە پەلە بكرێت لەكاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group