نەوا-
سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، ئەم هەفتەیە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێت و كێشەی موچە تاساڵی 2027 بەتەواوی چارەسەر كراوە.
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی، ئەنجومەنی ئابوری عیراق و وەزیری دارایی داوایان لە شاندی هەرێمی كوردستان كردوە بەهۆی كەمبونەوەی داهات و ئەو قەیرانە ئابورییانەی عیراق پێیدا تێدەپەڕێت نیوەی 120 ملیار تا نزیكەی 70 بۆ 75 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ كە بڕیارە هەرێم رادەستی بەغدای بكات بۆیان بنێردرێت.
سروە محەمەد بە سایتی فەرمی گۆڕانی وتوە، ئەگەر ئەو بڕە پارەیە كەم بكرێتەوە یان هەر وەك خۆی بمێنێتەوە هیچ كێشەیەك بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست نابێت و لە كاتی خۆیدا دەنێردرێت، بەڵام ئەگەر هەرێم داهاتەكە رادەست نەكات ئەوا لەو پارەیەی بۆ موچەخۆران دەنێردرێت دەبڕدرێت.