نرخی بەنزین لە هەولێر دابەزینی بەخۆوە بینیوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، بڕیاری رێگەپێدان بە بازرگانان بۆ هاوردەكردنی بەنزین هەنگاوێكی كاریگەرو گرنگ بو بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا، هەر دوای دەرچونی بڕیارەكە نرخەكان دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوە، رۆژانە نزیكەی 700 هەزار لیتر بەنزین لەلایەن حكومەتەوە دابین دەكرێت و بەنزینەكە لەڕێگەی بەنزینخانە دەستنیشانكراوەكانەوە بەنرخی پاڵپشتیكراوی 750 دینار بۆ هەر لیترێك بەشوفێران دەدرێت، بەڵام زیادبونی ژمارەی ئۆتۆمبێلەكان لە هەرێم بوەتە هۆی دروستبونی فشارێكی زۆر لەسەر خواستی بەنزین.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group