نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی رایگەیاندوە، بەگشتی تائێستا هاوینێكی ئاسایی هەیە لەڕوی پلەكانی گەرماوە هیچ شەپۆلێكی بەهێز ناوچەكەی نەگرتوەتەوە كە تا پێنج رۆژی داهاتوش لەئاستێكی جێگیردا دەبێت بەراورد بەساڵانی رابردو بۆ هەمانكات پلەكان نزمترە.
ئەو شارەزایەی كەشناسی وتوشیەتی: ئەگەرێك هەیە لەنێوان 10 بۆ 16ی مانگدا شەپۆلێكی گەرما ناوچەكە بگرێتەوە، بەڵام بەگشتی زۆر بەهێز نابێت و كاریگەری و ماوەكەشی زۆر ناخایەنێت دوابەدوای ئەو مەودایەش پلەكانی گەرما نزمدەبنەوەو كاریگەری بارستە هەواكانی دەریای ناوەڕاست لەسەر ناوچەكان دەستپێدەكاتەوە بۆیە بەگشتی پێشبینی ئەوە ناكرێت لەم مانگەدا شەپۆلی بەهێزی گەرمای تیادا بێت.