نەوا-
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتی تاوانی چەمچەماڵ ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیركرد كە ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیەكی كەمدەرامەتی دزیبو كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبوبۆوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دوای ئەوەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان گرتە ڤیدیۆیەك بڵاوبوەوە كە تیایدا هاوڵاتیەكی كەمدەرامەت ماتۆڕسكیلێكی سێ تایی كە بۆ بژێوی ژیانی كڕیبوی لێدزرا، دەستبەجێ مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان دەستپێكردو دوای كۆكردنەوەی زانیاری بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە توانرا تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێت.
لە بڵاوكراوەكەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەش هاتوە، لە ئێستادا كەسی تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو ژمارەیەك هاوڵاتی تریش لەسەر دزینی ماتۆڕسكیلی هەمان تۆمەتبار سكاڵایان تۆماركردوە.