حووسییەكانی یەمەن كەشتییەكی نەوتهەڵگری سعوودیەیان كردە ئامانج

7 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
حووسییەكانی یەمەن بە چەند مووشەكێكی بالیستی كەشتییەكی نەوتهەڵگری سعوودیەیان لە دەریای سوور كردە ئامانج.
یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حووسییەكانی یەمەن لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، كەشتییەكی نەوتهەڵگری سعوودیەیان بە چەند مووشەكێكی بالیستی كردووەتە ئامانج.
ئاماژە بەوەشدراوە، هێزەكانیان كەشتیی نەوتهەڵگری سعوودیی (وەفا)ـیان لە باكووری دەریای سوور و بەرانبەر ناوچەی "یەنبەع" پێكاوە.
وتەبێژی حووسییەكان باسی لەوەش كردووە، هێرشكردنە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكە لە چوارچێوەی ئەوەدا دێت كە خۆی بە هاوكێشەی گەمارۆ بەرانبەر گەمارۆ وەسفی كردووە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group