رۆناڵدۆ: تەمەن لەلای من تەنها ژمارەیە

21/10/2019 وەرزش

نەوا
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە پورتوگالییەكەی یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی جەختدەكاتەوە، كە تامەزرۆی بەدەستهێنانی نازناوی بەكۆمەڵە لەگەڵ یانەكەی، دەشڵێت "خەڵاتی تاكەكەسی ئەوەندەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتییەكان گرنگ نین".
رۆناڵدۆ لە پرێس كۆنفرانسێكدا لەبارەی یارییەكەی سبەی شەویان بەرانبەر بە یانەی لۆكۆمۆتیڤی روسی لەچوارچێوەی گەڕی سێیەمی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، وتی "تیمەكەمان متمانەیەكی گەورەی بەخۆی هەیە، بەرەو باشتر چوین و هەفتە لەدوای هەفتە باشتریش دەبین".
هەروەها جەختیكردەوە، كە ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوی سەرجەم پاڵەوانێتییەكانە، بەڵام نازناوی بەكۆمەڵی بەلاوە گرنگترە لە خەڵاتی تاكەكەسی و دەڵێت "خەڵاتی تاكەكەسی دەرئەنجامی كاری تیمی باشە".
لەبارەی هەڵكشانی تەمەنیشەوە، دۆنی پورتوگالی دەڵێت "تەمەن تەنها ژمارەیە، دەتوانم لەڕێی ئاستی خۆمەوە ئەوە بخەمەڕو".
سەبارەت بە تێپەڕاندنی سنوری 700 گۆڵ لە كاروانی پیشەگەربونیدا، رۆناڵدۆ وتی "شتێكی نایابە كە گەیشتوم پێی، بەڵام ئێستا تیمەكەم لەپێشترە، دەمەوێت لە رێی گۆڵەكانم و پاسە یەكلاكەرەوەكانمەوە، هاوكاری یوڤانتۆس بكەم و سەرجەم پاڵەوانێتییەكان ببەینەوە".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group