نه‌وا
وه‌زیری دارایی عیراق كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه دوپاتده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێت، ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه موچه‌كانیان له 500 هه‌زار دینار كه‌متره و به‌تایبه‌تی پله باڵاكان ده‌گرێته‌وه.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عیراق له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عیراقییه رایگه‌یاند، به‌شێكی زۆری بودجه‌ی عیراق بۆ موچه و ده‌رماڵه‌ی پله باڵاكان ده‌ڕوات، بۆیه كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه ئه‌و پله باڵایانه ده‌گرێته‌وه. دوپاتیشیكرده‌وه، كاری له پێشینه‌ی حكومه‌ت چینی هه‌ژارانه، هه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی موچه ئه‌و فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشینانه ناگرێته‌وه، كه موچه‌كه‌یان له 500 هه‌زار دینار كه‌متره.
وه‌زیری دارایی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی موچه‌كه‌یان له پله پێنج نزیكه هه‌وڵده‌ده‌ن زیانێكی كه‌میان به‌ربكه‌وێت به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌كانیانه‌وه.
وتیشی "ئێستا حكومه‌تی عیراق له‌سه‌ر بنه‌مای بودجه‌ی ساڵی 2019 ده‌ڕوات، كه به‌سه‌ر 12 مانگدا دابه‌شكراوه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه و به‌راورد به ژماره‌كانی ناو بودجه‌ی 2019، كورتهێنانێكی گه‌وره دروستده‌بێت".
وه‌زیری دارایی عیراق په‌سنی كاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی عیراقیشی كرد و وتی "یه‌ده‌گی بانكه‌كه ده‌گاته 65 ملیار دۆلار و ئه‌وه‌ش شتێكی باشه".