عیراق.. ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا 60 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

05/07/2020 عێراق


نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 125 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كراون.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، 105 تووشبووی دیكه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 940 تووشبووش له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا چاكبوونه‌ته‌وه‌.
تا ئێستا 60 هه‌زار و 479 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه‌ دوو هه‌زار و 473 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 33 هه‌زار و 17 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
له‌ ئێستادا 24 هه‌زار و 989 تووشبوو له‌ نه‌خۆشخانه‌ن و له‌و ژماره‌یه‌ باری ته‌ندروستی 306 كه‌سیان ناجێگیره‌ و له‌ به‌شی چاودێری چڕدان.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group