نه‌وا
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی ده‌ڵێت، ئه‌و بۆریه سه‌ره‌كیه‌ی ئاوی بۆ به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی دابینده‌كرد و رۆژی یه‌كشه‌ممه شكا، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی چاككراوه‌ته‌وه و له‌مڕۆوه كێشه‌ی زۆربه‌ی شوێنه‌كانی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئاویان ده‌بێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له راگه‌یه‌ندراوێكدا سوپاسی هیممه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌ندازیارو ته‌كنیكارو كارمه‌ندانی دڵسۆز‌و خۆنه‌ویستی به‌ڕێوه‌به‌رێتیی ئاوی سلێمانی و وێستگه‌ی ئاوی سه‌رچنار ده‌كات، كه دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی بۆری سه‌ره‌كی ئاوی سلێمانی زیانیان به‌ركه‌وتووه جیایان كردونه‌ته‌وه و رایانگرتوه، ده‌ستیان به چاكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كه كردوه.
ده‌شڵێت "به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی و بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان بێئاونه‌بن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، جوامێرانه به‌شێكی گرنگی وێستگه‌كه خراوه‌ته‌وه كار و له‌مڕۆوه كێشه‌ی ئاوی زۆر شوێنی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
هه‌روه‌ها پارێزگاری سلێمانی باسی له‌وه‌كردوه، دوای ته‌رخانكردنی بودجه‌ی فریاگوزاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی داراییه‌وه، كه له پارێزگاوه داواكراوه، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی شكان و خستنه‌وه‌گه‌ڕی وێستگه‌و هێڵه‌كان ده‌درێت.