نەوا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 68 هەزار هاوڵاتی ناویان بۆ حەج نوسیوە.
كاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی كوردستان رایگەیاندوە، 68 هەزارو 400 هاوڵاتی بەبێ پارە ناویان بۆ حەجی ئەمساڵ نوسیوەو پرۆسەكە تاوەكو رۆژی 20ـی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی كوردستان ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای پرۆسەی ناونوسین بەچەند رۆژێك پشكنینی ناوەكان لە رێگەی دەروازەی حەجەوە كە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری سەرپەرشتی دەكەن تیروپشك بۆ ناوی حاجیان بۆ ساڵی 2026 ئەنجام دەدرێت.