نه‌وا
جه‌لیل گادانی سیاسه‌تمه‌دار و تێكۆشه‌ری دێرینی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌هۆی توشبونی به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌یه‌وه سكرتاریه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، جه‌لیل گادانی ئه‌ندامی پێشوی رێبه‌ریی حزبی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی پێشووی رێبه‌ریی حزبی دیموكرات و تێكۆشه‌ری دێرینی ئه‌م حزبه، نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بوو به‌هۆی توشبونی به كۆرۆنا، له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكیدا بوو، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆچی دوایی كرد
جه‌لیل گادانی ساڵی 1934 له شاری مه‌هاباد له دایكبووه. ساڵی 1948 بووه‌ته ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستان. له سه‌رده‌می شای ئێران‌دا 13 ساڵ زیندانی كراوه. دوای روخانی پادشایه‌تی، كه حزبی دیموكرات چالاكیی ئاشكرا ده‌ستپێده‌كات، وه‌ك ئه‌ندامی رێبه‌ریی حزب هه‌ڵده‌بژێرێت و ده‌بێته ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی.
ساڵی 1988 جه‌لیل گادانی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی حزبی دیموكرات جیاده‌بنه‌وه، ناوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران – رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ له خۆیان ده‌نێن و جه‌لیل گادانی ده‌بێته سكرتێری گشتی، تاوه‌كو ساڵی 1996، كه له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات یه‌كده‌گرنه‌وه.