جه‌میل بایك: كاتی ئەوەیە مرۆڤ ئەو ورە و رۆحەی لە حەفتانین نیشان درا زیاتر گەش بكات

15/08/2020

نه‌وا
جەمیل بایك هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) بە بۆنەی 36هەمین ساڵیادی ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ وتی: لەم رۆژانەدا دوژمن هەموو تواناكانی خۆی بەكار دەهێنێت و هێرش دەكات و دەیەوێت گەریلا و تێكۆشانی ئازادی سەركوت بكات. 
جەمیل بایك راشیگه‌یاند: لە دژی دوژمنێكی لەو جۆرە كاتی ئەوەیە مرۆڤ كەسایەتی فەرماندە عەگید بخاتە پێشەوە و بۆ خۆی بكاتە بنەما، لەم رۆژانەدا دەست لە باسكردن لەسەر بێ توانایی و بێ ئیمكانیەتی هەڵگرن، چونكە توانایی و دەرەفەتی زۆر لە بەردەستدان و لەم رۆژانەدا پێویستە مرۆڤ گورزی قورس لە دژومن بدات و تێكیبشكێنێت، ئەوەش بە شێوازی فەرماندەیی و شێوازی شەڕ بخەنە پێشەوە و زەقی بكەنەوە. 
هاوسەرۆكی دەستەی بەرێوەبەری كه‌جه‌كه‌ باسی لەوەش كرد، كاتی ئەوەیە مرۆڤ ئەو ورە و رۆحەی لە حەفتانین نیشان درا زیاتر گەش بكات، لە دژی قڕكردن وسڕینەوەی كوردان مرۆڤ بە شێوەیەكی بەهێز ئەوە بسەلمێنێت و نیشانی بدات، كە كورد هەیە و بە دڵنیاییەوە ده‌شمێنێت.
جەمیل بایك باسی لەوەش كرد، كە تادێت گرنگی گەورەیی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ لە مێژووی گەلی كورددا زیاتر روون دەبێتەوە و لێ تێدەگەین، لە تایبەتمەندی و خسڵەتی كۆمەڵگەی كورددا لە ئاستێكی گەورەدا رێگا بە رووی گۆڕانگاریدا كردەوە، بەها و نرخی نوێ و جوانی بە نرخ و بەهاكانی كوردان زیاد كرد، خسڵەتی كۆمەڵگەی كوردان باشتر بەهێز و جوان كرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group