چەند مینێك لەلایەن مینلابەری گەرمیانەوە تەقێنرانەوە

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
پرۆسەی پاكسازی مین لە گەرمیان بەردەوامەو چەند مینێك تەقێنرانەوە داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت ئاگاداری خۆیان بن.
دەزگای گشتی كاروباری مین بڵاویكردۆتەوە، تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی سەر بە بەشی چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی گەرمیان سەردانی كێڵگە مینی مقڕ سریەكە-E  یان كرد لە گوندی پاریاوڵەی بچوك لە ناحیەی پێباز بەمەبەستی چارەسەركردنی مینێكی دژەكەسی كە پرێشەری دابەزیبو، تیمەكان لە رێگەی راكێشانەوە مینەكەیان تەقاندەوە بێئەوەی زیان بگەیەنێت. 
جێی ئاماژەیە، كێڵگە مینی ناوبراو لەلایەن تیمەكانی مینلابەری دەستیی كاری پاكسازی تێدا دەكرێت كە 3 مینی دژە كەسی لە جۆری VS 50 یان تێدا دۆزیوەتەوە، هاوڵاتیانیش ئاگادار دەكەنەوە لەكاتی بینینی مین یاخود هەر تەنێكی گوماناوی دەستكاری نەكەن و پەیوەندی بەهێڵی گەرمی دەزگای مینەوە بكەن.







شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group