وەزارەتی دارایی: لیستی موچەمان رادەستی بەغدا كرد

11 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان لیستی موچەی مانگی شەشی رادەستی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كرد.     
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ كردوە.
ئەم راگەیەنراوەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدایە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە پرێس كۆنفرانسێكدا دوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران وتی: بڕیارە شاندێك لە حكومەتی ناوەندییەوە سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی موچەی فەرمانبەران و شاندەكەش بڕیار دەدەن نەك شاندی تەكنیكی بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group