شاندێكی پەرلەمانی عیراق سەردانی توركیای كرد

12 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆكایەتی شاندێك لەسەر بانگهێشتێكی فەرمی سەردانی كۆماری توركیای كرد.
لە راگەیەنراوێكدا بڵاوكراوەتەوە، مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بەسەرۆكایەتی شاندێك لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوعمان كورتوڵموش هاوتا توركییەكەی سەردانی ئەو وڵاتەی كردوە.
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەوە راگەیەنراوە، ئەو سەردانە لەچوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵیەكانی نێوان هەردو وڵاتدایە هەروەك بڕیاریشە چەندین چاوپێكەوتن لەگەڵ ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی توركیا ئەنجامبدات لە پێشیانەوە سەرۆكی پەرلەمانی توركیا.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش رونكراوەتەوە كە مەشهەدانی لە كۆبونەوەكانیدا گفتوگۆ لەبارەی تێڕوانینی عیراق و ئەو هەڕەشە هەرێمیانە دەكات كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی ناوچەو هەردو وڵاتی دۆستدا هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group