نەوا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر خانەنشینیكردنی دادوەر جاسم محەمەد عەبود بە هۆكاری تەندروستی.
هاوكات، بریارە دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن وەك سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی دەستبەكاردەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دادوەر مونزر ئیبراهیم پێشتر وەك جێگری سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی و سەرۆكی دەستەی تاوانەكانی و ئەندامی یەدەگی دادگای باڵای فیدڕاڵی كاریكردوە.
دادوەر مونزر ئیبراهیم حسێن لە ساڵی 1963 لە بەغدا لەدایكبوە، بڕوانامەی یاسایی لە كۆلێژی یاسا لە زانكۆی بەغدا لە ساڵی 1989 بەدەستهێناوە و لە ساڵی 1998 پەیمانگای دادوەری خولی (21)ی تەواوكردوە، هەروەها، لە ساڵی 2018ەوە لە دادگای فیدڕاڵی كاردەكات.