وتەبێژی حكومەتی هەرێم: رێككەوتن لەبارەی دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم كراوە

24 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رێككەوتن لەبارەی دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە كراوەو تەنها سەرۆك وەزیران ماوە واژۆی بكات و موچە رەوانە بكرێت.
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لەبارەی سەردان و گفتوگۆی نێوان شاندەكانی حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و موچە گفتوگۆ كراو وردەكارییەكان خرانەڕو.
وتیشی: ئێستا بەغدا نەوتی كردوەتە مەرج بۆ ناردنی موچە سەرۆكی حكومەتیش وەك نیەتپاكی بەبێ رێككەوتن ئامادەیی دەربڕی بە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەستپێبكات بەبێ گفتوگۆ تا بەرهەمهێنان وەك خۆی لێدێتەوە، تا بزانن هەرێم نیازپاكە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێم وتیشی: لەنێوان كۆمپانیاكان و حكومەتی عیراق كۆبونەوە كراوەو رەشنوسێك ئامادە كراوە، گرفتەكە لەسەر تێچوی بەرهەمهێنانی نەوتەو زۆر گفتوگۆ كراوە چاوەڕێ دەكرێت واژۆ بكرێت و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكرێت موچەش رەوانە بكرێت.
هەورامانی باسی لەوەشكردوە، حكومەتی هەرێم بە جۆرێك چوەتە پێشەوە خۆشیان چاوەڕێی ناكەن، ئامادەیە 50%ی داهاتی ناوخۆ بداتە عیراق و هەناردەكردنەوەی نەوتیش دەستپێبكاتەوە، ئێستا تۆپەكە لەگۆڕەپانی عیراقدایە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group