نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكەن بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە1-9، بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ، تەنها ناوچەكانی رۆژهەڵات نەبێت كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی.
باسی لەوەشكردووە: سبەینێ سێشەممە2-9، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بەگشتی بەرزتر دەبێتەوە بە یەك دوو پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆك: 42 پلەی سیلیزی
كەركوك: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
سۆران: 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی