عەبدوڵڵا ئۆجەلان: دەرفەتی ئاشتیمان بەسەختی بەدەستخست بۆیە بەتەواوی هەستیاریەوە هەوڵدەدەین بگەیێنە ئەنجام

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە لەپەیامێكدا دەڵێت، پێشنیازی من ئەوەیە، كورد لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە خۆیان بگونجێنن كەدەرفەتی پەیوەندیی كۆمەڵگەی دیموكراسییان پێدەدەن.
 عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، لەپەیامەكەیدا ڕایگەیاندوە، ناونیشانی (ئاشتیە سەختەكەی توركیا)  ڕەنگدانەوەی ڕاستیەكانە، لە ئەزمونی 40 ساڵەی ڕابردوماندا چەندین جار لەڕێی ئەزمونی تاڵەوە، سەختیی بەدیهاتنی ئاشتیمان بینی.  ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم جارە دەرفەتی ئاشتیان بەسەختی بەدەستخست، بەڵام بەتەواوی هەستیاری و توانایانەوە هەوڵدەدەن ئەو دەرفەتە بگەیێننە ئەنجام.
 لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاندوە، ئەگەر ئەم پرۆسەیە لەتوركیا سەركەوێت، چارەنوسی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت، سەردەمێكی نوێی دەستپێدەكات كە ژیانێكی دیموكراسیی پشت ئەستور بەئاشتی، جێگەی جەنگ و كاولكارییەكان دەگرێتەوە.
ئۆجەلان باسی لەوەشكردوە، پێشنیازی ئەو ئەوەیە، كورد لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە خۆیان بگونجێنن كە دەرفەتی پەیوەندیی كۆمەڵگەی دیموكراسییان پێدەدەن،وتیشی، من ئەمە بە یەكخستن لەسەر بنەمای كۆمەڵگەی دیموكراسی پێناسە دەكەم.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group