ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی نەهاتۆتەوە دەتوانن(اعتراز) بگرن

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
لیژنەی( فۆڕمی زەوی فەرمانبەرانی) دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداریەكی لەسەر ناو نەهاتنەوەی بەشێك لە مامۆستاو فەرمانبەران بۆ وەرگرتنی زەوی بڵاو كردەوە.
بە گوێرەی بڵاوكراوەكە، ئاگاداری سەرجەم بەشەكانی دیوان ئەكەین هەر مامۆستاو فەرمانبەرێك دەیەوێ پەڵپ(اعتراز ) بگرێ لە دەرنەچونی ناوەكەی  لە تیروپشكی ئەلەكترۆنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی  ئەوا دەبێت داواكاریەكی نوسراو بۆ لیژنەكەیان بنوسێت تا ئەوانیش سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لێ ئاگادار بكەینەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كەسانەی پەڵپ دەگرن دەبێت  ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەبێت بۆ وەرگرتنی زەوی و كارتی زانیاریەكەی سەنتەری شاری سلێمانی بێت و هەروەها،كۆی خاڵەكانی كەمتر نەبێت لە كەمترین  خاڵی دەرچو لە تیرو پشكەكە بەجۆرێك زانیاری كەمترین خاڵی دەرچو  لای پەروەردە نییە و لای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیە بۆیە ئەو بەراوردكارییە  بۆ سەرۆكایەتی شارەوانی بەجێدەهێڵرێت.
ئاشكراشكراوە، دوامۆڵەت بۆ گەڕانەوی داواكارییەكان ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری  4ی ئەیلولە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group