تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانە 1 پلە بەرزتر بوەتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی تێكڕای پلەی گەرمی تۆماركراوی مانگانەی بڵاوكردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاندوە، بەپێی داتا تۆماركراوەكانی وێستگەی كەشناسی سلێمانی، نزمترین پلەی گەرمی لە مانگی ئابی ئەمساڵدا 23.8 پلە تۆمار كراوەو بەرزترین پلەی گەرمی 44.9 پلە بوە.
راشیگەیاندوە، تێكڕای پلەی گەرمی لە مانگی ئابدا 34.7 پلە بوە كە بەراورد بە تێكڕای پلەی گەرمی ساڵانەی مانگی ئاب ئەمساڵ 1.0 پلە بەرزتر بوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group