نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی هەشت دیاریكرد.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردوەتەوە، دوای كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان و بەپێی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا، نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر 40 دینارە، بەمەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئاب لەنێوان 11 هەزار بۆ 12 هەزار دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لەنێوان 275 بۆ 300 كاتژمێر كاریانكردوە.
راشیگەیاندوە، ئەو گەڕەكانەی چونەتە ناو پرۆژەی روناكی پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن.
جێی ئاماژەیە كۆی سەنتەری شاری سلێمانی چوەتە ناو پرۆژەی روناكی و كارەبایان بوە بە 24 كاتژمێری و 602 موەلیدە كوژاونەتەوە .