شاسوار عەبدولواحید بە 5 مانگ زیندانی سزادرا

9 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
دادگای سلێمانی بڕیاریدا بە زیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ماوەی پێنج مانگ.
دادگای سلێمانی بەپشت بەستن بەبەڵگە و دۆكیۆمێنتەكان بڕیاریدا بەزیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ماوەی پێنج مانگ.
پارێزەری دۆسیەكەی سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان رایگەیاند، دانیشتنەكە یاسایی نەبو و داوای ئازادكردنی شاسوار عەبدولواحید دەكەن، وتیشی، ئێمە لەسەر رێڕەوە راستەكەی شاسوار عەبدولواحید بەردەوام دەبین ئەگەر لەدەرەوە بێت یان لەزیندان. 
 ئەو پارێزەرە باسی لەوەشكرد، بەردەوام دەبین لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەنگی زیاتریش دەهێنین.
رۆژی 11ی (ئاب)، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە ماددەی 431 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر كرا، لەسەر سكاڵای شادی نەوزاد ئەندامی پێشوی پەرلەمانی كورستان بە تۆمەتی هەڕەشە و ناوزڕاندن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group