نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە02-9، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەكانی باكووری هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.پلەكانی گەرماش بەرزتر دەبیتەوە بە یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا، سبەینێ چوارشەممە3-9، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی سوك لە كاتەكانی شەودا، پلەكانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمڕۆ.
پلەی گەرمای پیشبینیكراوی شارەكانی هەرێم بەم شێوەیە:
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆك: 39 پلەی سیلیزی
كەركوك: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی