نەوا-
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەپەیامێكدا سەبارەت بەبڕیاری زیندانیكردنی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەكە رایدەگەیەنێت، درێژەپێدەری هەمان ڕێگا و دیدگای كاك شاسوارین.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای سلێمانی بۆ ئێمە و هەمو خەڵكی هەرێم چاوەڕوانكراوبو، چونكە تەوقیتی دەستگیركردنی شاسوار عبدول واحید و هەڵكوتانەسەرماڵەكەی لەنیوەشەودا لەلایەن هێزێكی دامامكدارەوە و نەبونی هیچ بەڵگە و شایەتێك لە كەیسەكەدا، بە ڕونی پێیگوتین چ دەرئەنجامێك لە بڕیاری دادگا دەكەوێتەوە.
لە راگەیندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، وێڕای ئەوەی دوپاتی دەكەنەوە كە درێژەپێدەری هەمان ڕێگا و دیدگای شاسوارن، لەجاران بەگوڕتر دەبن.