نەوا-
كارزان فازڵ نوێنەری دەستەی داكۆكی لە موڵك و سروشتی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەهۆی رشتنی پاشماوە كیمیاییەكانی نەوت لەسنوری سلێمانی مەترسی رودانی كارەساتی مرۆیی و ژینگەیی هەیە.
وتیشی: لەسنوری سلێمانی هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكان داوای یاسایی لەسەر ئەنجامدەرانی ئەو كارە تۆماركراوەو بەپێی یاسایی ژینگەیی ساڵی 2008 ئەم جۆرە كارانە تاوانی ژینگەیی گەورەن چونكە ئەو مادانە قڕكەرن و زیانی زۆر بە ژینگە دەگەیەنن.
لە چەند رۆژی رابردودا لەبەشێكی ناوچەكانی سنوری سلێمانی پاشماوەی نەوتی رژێنراو لە دەشت و ناوچە كشتوكاڵیەكان ئاشكرابو لە بەرامبەردا چالاكوانانی ژینگەیی و هاوڵاتیان داوایی بە سزاگەیانی ئەنجامدەرانیان كرد.