وەزارەتی دارایی هەرێم: ئەمرۆ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمرۆ پێنج شەممە، مووچەی خانەنشینانی هەموو ئەو پێشمەرگە و ئەفسەر و پلەدارانە دابەش دەكرێت كە لە دوای 1ـی كانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە، خانەنشین بوونە و تاوەكوو ئێستا لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە مووچەكانیان بۆ خەرج نەكراوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە، وەزیری دارایی و ئابووری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێركاری و گەنجینەكان و بانكەكانی ڕاسپارد ئەمرۆ سەرجەم ڕێكارەكان تەواو بكەن و مووچەیەكیان بۆ خەرج بكرێت.
هەروەها باس لەوەشكراوە، بەڕێوبەرایەتیی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردران بە زووترین كات دۆسیەی سەرجەم ئەو پێشمەرگەو ئەفسەرو پلەدارانە تەواو بكەن بڕیاری خانەنشین بوونیان بۆ دەرچووە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group