قائیمقامیەتی سلێمانی: شەش پاڵاوگەی نایاسایان داخستوە

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە پاڵاوگە نایاساییەكان دابخەن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی بكەنەوە.
قائیمقامیەتی سلێمانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە و رایگەیاندووە، لە درێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی ژینگەو تەندروستی هاووڵاتیانی سلێمانی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت سەردانی ناوچەی تانجەرۆ-یان كرد و بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنمایەكانی كاركردن، بڕیاری داخستنی ژمارەیەك پاڵاوگە درا.
ئاماژەبەوەشكراوە، دوێنێ چوارشەممە بەهاوكاری ئاسایشی زڕگوێز شەش پاڵاوگەی نایاسایان داخستوە، هەروەها بەتۆمەتی پیسكردنی ژینگە‌ 12 تۆمەتبار دەستگیركراوە.
قائیمقامی سلێمانی راشیگەیاند، لەپێناو پاراستنی ژینگەی شارەكە و تەندروستی گشتی هاووڵاتیان، هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەكان بەردەوام دەبێت و تەواوی پاڵاوگە نایاساییە‌كان دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.
رونیشكراوەتەوە، هەڵمەتەكە بەسەرپەرشتی فازڵ عومەر عەبدولڕەحمان- قائیمقامی سلێمانی بە وەكالەت ئەنجام دراوە و ئەو پاڵاوگانە بەسەركرانەوە كە بەشێوەیەكی نایاسایی كاردەكەن، بەپێی یاسای پاراستنی ژینگەی هەرێمی كوردستان، مامەڵە لەگەڵ ئەو پاڵاوگایانە دەكەن ‌بەشێوەی نایاسایی كاردەكەن و تێزاب بەكاردەهێنن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group