"هیچ كۆسپێكی یاسایی لەبەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە"

19 کاتژمێر پێش ئێستا

سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییە داراییەكانی خۆی جێبەجێكردوەو هیچ كۆسپێكی یاسایی لەبەردەم ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە.
راشیگەیاندوە، حكومەتی ئێستای عیراق كاربەڕێكەرەو پێكهێنانی كابینەی نوێش كاتی پێویستە، بۆیە پێشبینی دەكرێت عیراق بۆ ساڵی 2026 نەتوانێت لەكاتی خۆیدا یاسای بودجە پەسەند بكات. 
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باسیلەوەشكردوە، لەم بارودۆخەی ئێستادا یاسای كارگێڕی دارایی عیراق میكانیزمی یەك لەسەر دوازدە  جێبەجێ دەكرێت  كە رێگەی بە حكومەت داوە خەرجییە بنەڕەتییەكان و موچە بەپێی بودجەی ساڵی پێشو بەردەوام بكات تا ئەو كاتەی یاسای نوێ پەسەند دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group