نەوا-
عەبدوڵڵا سەعید وەیسی سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان رایگەیاندوە، هاوكاتبونی جەژنی رەمەزان و جەژنی نەورۆز دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی هەستی نەتەوەیی بەرزتر ڕابگرن و یەكڕیزیی نێوانیان پتەوتر بكەن.
سەرۆكی یەكێتیی زانایانی ئایینی راشیگەیاندوە، لەم هەلومەرجە تایبەتەی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، زۆر گرنگە خەمی گەورە خەمی كوردستان بێت و كێشە حزبی و شەخسییەكان بەلاوە بنرێن، چونكە ئەزمونی هەرێمی كوردستان بەخوێنی هەزاران شەهید هاتوەتە بەرهەم و ئەركی هەموانە بیپارێزن، پێویستیشە لەم قۆناغەدا تەنها بیر لەپاراستنی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكرێتەوە.