نەوا-
عەبدولڕەحمان سدیق راوێژكاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری ژینگە داوا لە هاوڵاتییان دەكات نەورۆزی ئەمساڵ بكەنە وێستگەیەك بۆ پاراستنی سروشت و پابەندبون بەڕێنماییە ژینگەییەكان و پێویستە گەشت و سەیرانەكان بەجۆرێك بن كە زیان بە سیمای جوانی كوردستان و سامانی سروشتی نەگەیەنن.
عەبدولڕەحمان سدیق راشیگەیاندوە، داوا لە گەشتیاران دەكات لەكاتی سەیراندا دوربكەونەوە لەدروستكردنی ژاوەژاو چونكە كاریگەریی نەرێنی لەسەر دەرونی مرۆڤ و ئارامی زیندەوەران هەیە، هاوكات پاراستنی روەك و دەغڵودانی جوتیارانیش ئەركێكی تری نیشتمانییە، هەوكات داواشیكردوە، بڕی خواردن بەقەدەر پێویستی بێت تا دیاردەی زێدەڕۆیی كەمبێتەوە، پاشماوەی گەشتەكانیش بهێنرێنەوە بۆ ناو شار تا لەڕێگەی تیمەكانی شارەوانییەوە بەشێوازی زانستی لەناو ببرێن.