باران بارینی هەرێمی كوردستان بەردەوامیی دەبێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، لەبارەی كەشوهەوای رۆژی شەممە 21-3 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەردەوامیی دەبێت و لە دوای نیوەڕۆوە باران بارین لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ تاوە باران و هەورە تریشقە، لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان ئەگەری كەمێك بەفر بارین هەیە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لە رۆژی یەكشەممەدا 22-3 ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لە دوای نیوەڕۆشەوە رێژەی دابارین زیاد دەكات و لە هەندێك شوێندا هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group