هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان داوایەك لە ئەمریكا دەكەن

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر كەمپی پەنابەران و پارتە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لەهەرێمی كوردستان، بەردەوامەو هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.
لەبەشێكی راگەیەنراوەكەدا هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندوە، لەماوەی 21 رۆژی رابردودا كۆماری ئیسلامی ئێران دەیانجار سەروەریی سیاسی و نیشتمانی عیراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی پێشێلكردوەو هێرشی بەردەوامی بە موشەك و درۆن كردوەتە سەر كەمپی پەنابەران و بنكەكانی حزبە سیاسییەكانی كوردستانی ئێران.
راشیگەیاندوە، ئەم دەستدرێژیانە لەكاتێكدا دەكرێن كە حزبە سیاسییە كوردەكانی ئێران هیچ جۆرە هەڕەشەیەكی سەربازیی بۆ سەر ناوچەكە نەبون و نین، بۆیە ئەم هێرشانە تەنیا بیانویەكن بۆ دوبارەكردنەوەی سوڕی توندوتیژی و دروستكردنی ترس و تۆقاندن كە ژیانی سەدان كەسی سڤیل لەوانە ژمارەیەكی زۆر منداڵی روبەڕوی مەترسییەكی جدی كردوەتەوەو بوەتە هۆی ئاوارەبونەوەی دوبارەی خێزانە مەدەنییەكان لە بارودۆخێكی سەختی مرۆییدا.
هاوپەیمانی هێزە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان چەند داوایەكیان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاو هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەكان كردوە لەوانە فشارەكانیان بۆ سەر ئێران زیاتر بكەن بۆ راگرتنی دەستبەجێی ئەم هێرشانە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group