مەسعود پزیشكیان: سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بە پابەندبوون بە بەڵێنەكان

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاند، سەركەوتنی دانوستانەكان بەندە بەجێبەجێكردن و پابەندبوونی رێككەوتنەكان.
مەسعود پزیشكیان سەرۆككۆماری ئێران لە پلاتفۆڕمی ئێكس نووسیویەتی، سەركەوتنی گفتوگۆ و دانوستانەكان بەندە بە پابەندبوونی تەواوی لایەنەكان بەو بەڵێنانەی لەسەری رێككەوتوون و جێبەجێكردنیان بە شێوازێكی ورد.
ئاشكراشیكردوە، پێشكەوتن لە پرۆسەكەدا هەیە، تەنها لە ڕێگەی پابەندبوونی كرداریی بە بەرپرسیارێتییەكانەوە هەڵدەسەنگێنرێت.
مەسعود پزیشكیان باسی لەوەشكردووە، هەر لێدوانێك لە دەرەوەی دەقی رێككەوتنەكان بێت، هیچ خزمەتێك بە چوونەپێشەوەی رەوتی دانوستانەكان ناكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group