نەوا-
سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومێكی كۆماریی دەركرد كە تێیدا بڕیاریداوە بە خانەنشینكردنی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشو و بەشێك لە ئەندامانی كابینە وزارییەكەی.
بەپێی ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە، مەرسومی كۆماریی ژمارە (24) پاڵپشت بە ئەحكامەكانی مادەی (73)ی دەستورو یاسای خانەنشینیی یەكگرتوی و لەسەر پێشنیازی سەرۆك وەزیرانی ئێستای عیراق دەركراوە.
مەرسومەكە ئەو وەزیرانە ناگرێتەوە كە لە پێكهاتەی حكومەتی نوێی ئێستادا پۆستەكانی خۆیان وەرگرتوەتەوە لەوانە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەو خالید شوانی وەزیری داد.