وەزارەتی ناوخۆی سووریا: 18 كەس لە ئەنجامی تەقینەوەكان بریندار بوون

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ دوو بۆمبی چێندراویان لە نزیك باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار دۆزیوەتەوە و لە كاتی پرۆسەی پووچەڵكردنەوەیاندا تەقیونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەردوو بۆمبەكە بە شێوەیەكی سەرەتایی دروست كرابوون، یەكەمیان لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا لە قەراخ رێگەیەك دانرابوو و دووەمیشیان لە نێو تەنەكەی خۆڵدا بووە.
وەزارەتەكە باسی لەوەشكردوە، شوێنی تەقینەوەكە دەكەوێتە دەرەوەی ئەو پشتێنە ئەمنییەی بۆ شوێنی مانەوەی ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دیاری كراوە، بۆیە هیچ هەڕەشەیەكی راستەوخۆی دروست نەكردووە.
وەزارەتی ناوخۆ پشتڕاستیشی كردووەتەوە، بەهۆی ئەو دوو تەقینەوەیەی نزیك وەزارەتی گەشتوگوزار لە دیمەشقی پایتەخت 18 كەس بریندار بوون، لە نێویاندا چوار پۆلیس هەن.
وەزارەتەكە جەختی لەوە كردووەتەوە، سەردانەكەی سەرۆكی فەرەنسا بەپێی ئەو پلانەی بۆی دانراوە بەردەوام دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group