لە ئوم قەسر 20 بارهەڵگر گۆشتی ماوە بەسەرچو دەستیبەسەردا گیرا

60 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
دەستەی دەروازە سنورییەكانی عیراق ئاشكرایكردوە، هێزەكانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر 20 بارهەڵگردا كە پڕبون لە گۆشت و مریشكی بەستوی ماوەبەسەرچو، پڕۆسەكە لەڕێگەی هەماهەنگیی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان و لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری لەناو بەندەری ئوم قەسردا جێبەجێكراوە.
راشیگەیاندوە، پاش دەستبەسەرداگرتنی بارهەڵگرەكان راستەوخۆ پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەژێر چاودێریی دادوەری تایبەتمەنددا بۆ كەیسەكە كراوەتەوەو سەرجەم بارەكانیش رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی لەناوبردنی تەواوەتییان بەپێی رێنماییە تەندروستی و ژینگەییەكان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group