نەوا-
بزوتنەوەی حەماس هەڵوەشاندنەوەی حكومەتەكەی خۆی لە كەرتی غەزە راگەیاند بەمەبەستی رادەستكردنی تەواوی دەسەڵات و كاروباری كارگێڕی بە لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەزە.
ئیسماعیل سەوابتە سەرۆكی نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی حەماس رایگەیاند، محەمەد فەڕا سەرۆكی لیژنەی فریاگوزاریی حكومەت بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشكردوە بڕیاریداوە لیژنەكە هەڵبوەشێنێتەوە بۆئەوەی ئاسانكاری بكات بۆ گواستنەوەی دەسەڵاتی كارگێڕی و حكومی بۆ لیژنەی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی غەزە.
جەختیشیكردوە كە پرۆسەكە بە شێوازێكی شەفاف و بە ئامادەبونی لایەنە فەڵەستینییەكان، ئەنجوومەنی باڵای هۆزەكان و نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان داڕێژراوە بڕیارەكەش بە ئامانجی رێكخستنەوەی ناوماڵی فەڵەستین و كەمكردنەوەی نەهامەتی و كێشەكانی هاوڵاتیانی كەرتی غەزەیە.