عیراق ئامادەیی نیشانداوە پەرە بە بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە بدات

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، شەوی یەكشەممە 12-7 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغدا بەشداریی لە كۆبونەوەی هاوپەیمانییەكەدا كرد.
ئاماژەشكراوە، لە كۆبونەوەكەدا بارودۆخی گشتیی عیراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە تاوتوێ كران، هەروەها دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانكراوی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن بیروڕایان گۆڕییەوەو لەمبارەیەوە جەختیان لەسەر گرنگیی سەردانەكە لە بەرژەوەندیی عیراق و بەهێزكردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكانیدا كردەوە.
ئەوەش باسكراوە كە لە كۆبونەوەكەدا داكۆكی لە پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێكگەیشتن و رەتكردنەوەی شەڕو پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە ناوچەكە كراو ئامادەییی عیراق نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەكگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەكانی گەلانی ناوچەكە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group