دادگای تاوانەكانی سووریا سزای لە سێدارەدانی بۆ بەشار ئەسەد دەركرد

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سزای لە سێدارەدانی بۆ سەرۆكی پێشووی سووریا و برایەكی و ژمارەیەك لە گەورە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیی پێشووی ئەو وڵاتە دەركرد. 
فەخرەدین عەریان دادوەری دادگەی چوارەمی تاوانەكانی دیمەشق، لە كاتی خوێندنەوەی بڕیارەكاندا رایگەیاند، بەپێی لێكۆڵینەوەكان و وتەی شایەتحاڵەكان، ئەو تاوانانەی دراونەتە پاڵ بەشار ئەسەد، دەچنە چوارچێوەی تاوان دژی مرۆڤایەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەشداریی بەشار ئەسەد لەو تاوانانەدا وەك خاوەنی باڵاترین بڕیار بووە لە دەوڵەتدا و تەواوی دەزگاكانی وڵاتی بۆ كردنی ئەو تاوانانە بەكارهێناوە، دادگەكە بەشار ئەسەدی بە تاوانباری سەرەكی لە دۆسیەكانی كوشتنی بە ئەنقەستی زیاتر لە كەسێك و منداڵان، ئەشكەنجەدان، دەستگیركردنی هەڕەمەكی و تاوان دژی مرۆڤایەتی ناساند و بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەركرد.
لە بەشێكی دیكەی بڕیارەكەدا، دادگەكە سزای لەسێدارەدانی بۆ عاتیف نەجیب، سەرۆكی پێشووی لقی ئەمنی سیاسیی لە دەرعا، كە كوڕە خاڵی بەشار ئەسەدیشە، دەركرد. هەروەها سزای لەسێدارەدان بۆ ژمارەیەك لەو فەرماندە و بەرپرسانەی كە ئێستا هەڵاتوون

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group