سەرۆكی ئەمریكا: بەهۆی هەڕەشەیەكەوە بە نهێنی فڕۆكەی سەرۆكایەتی لە توركیا جێهێشتوە

56 خولەک پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ یەكەم جار ئاشكرایكرد، بە نهێنی لە فڕۆكەی سەرۆكایەتی "ئێر فۆرس وەن" لە توركیا دابەزیوە و فڕۆكەكەی گۆڕیوە، دوای ئەوەی لەلایەن دەزگای پاراستنی نهێنی و سوپای ئەمریكاوە ئاگاداركراوەتەوە كە بەهۆی بوونی هەڕەشەیەكەوە گەشتەكەی بە فڕۆكەیەكی دیكە ئەنجام بدات.
باسی لەوەشكرد، ئەو هیچ متمانەی بە ئێران نییەو و سوپای و هەواڵگری وڵاتەكەی داوای چی لێبكەن جبَبەجێی دەكات.
ئەمە لە كاتێكدایە، ترەمپ بە فڕۆكەیەكی سەرۆكایەتی نوێی كە لەلایەن قەتەرەوە پێشكەشی كرابوو، گەشتبووە ئەنقەرە بۆ بەشداری لە لووتكەی ناتۆ، بەڵام لە كاتی جێهێشتنی وڵاتەكەدا بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو سەركەوتە سەر فڕۆكە كۆنەكەی سەرۆكایەتی، ئەمەش گومانی لەسەر ئاستی ئاسایشی فڕۆكە نوێیەكە دروستكرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group