نەوا-
یاسای چوارچێوە لە توركیا بەفەرمی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، لەوبارەیەوە جەودەت یەڵماز جێگری سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، دەستەیەك بۆ جێبەجێكردنی یاساكە لەژێر چاودێری جێگری سەرۆك كۆماردا پێكهێنراوە دوای دامەزراندنی دەستەكە ئەو وەزارەت و دامەزراوانەی كە تێیدا بەشدارن دەستیان بە كارەكانیان كردوە.
راشیگەیاند، یەكەم كۆبونەوە رۆژی دووشەممە 24/8 ئەنجام دەدرێت و تێیدا بۆ جێبەجێكردنی یاساكە بەپێی پێویستی لەژێر چەتری ئەو كۆمسیۆنانەی كە بڕیارە دابمەزرێن تاوتوێ دەكرێت.