نەوا-
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، تا مەرجەكانیان لەلایەن ئەمریكاوە جێبەجێ نەكرێت گەروی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە.
قالیباف جەختیكردوەتەوە هەڵگرتنی گەمارۆكان، ئازادكردنی سەروەت و سامانە بلۆكراوەكانی ئێران و كۆتاییهێنان بە هەڕەشە سەربازییەكان لە مەرجەكانی ئێرانن بۆ كردنەوەی گەروی هورمز.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران داوای یەكڕیزی لە گەلی ئێران كردو وتی: لەگەڵ داخوازییە رەواكانی ئەواندان بەتایبەتی رەوشی ئابوری، بەڵام لەئێستادا شەقام شوێنی گردبونەوەی نییەو دەبێت هەموان یەكگرتوبن.